٤٢ كۆچبه‌ر كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه بۆ ئاوه‌كانی توركیا گەڕێندرابوونەوە، له كه‌ناراوه‌كانی دیكیلی و چه‌شمه له ئیزمیری تورکیا رزگاركران.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، زانیاریی گه‌یشتووه كه له كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی دیكیلی و چه‌شمه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر له‌سه‌ر دوو به‌له‌می پلاستیكین.
ئاماژە بەوەشکراوە،
تیمه‌كانی فه‌رمانده‌ییه‌كه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون و ٤٢ كۆچبه‌ر لەسەر بەلەمەکان بوون.
دوای ته‌واوبوونی
رێكاره‌كان، كۆچبه‌رەکان راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی كۆچ له پارێزگای ئیزمیر كران.
لە هەواڵەکەدا
دیارینەکراوە کە ئەو کۆچبەرانە خەڵکی کوێن.
دیاردەی
کۆچکردنی هاوڵاتیانی ناوچەکان؛ لە وڵات و خاکی خۆیانەوە بۆ وڵاتێکی دیکە بەمەبەستی
فەراهەمکردنی ژیانێکی باشتر و گوزەرانی باشتر لە کۆنەوە هەبووە و لەم چەند ساڵەی
دواییشدا لە عێراق و کوردستاندا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە زیادبوون کردووە.
هـ.ئـ