سەردێڕ:

نرخی دۆلار گەیشتە چەند؟

PM:04:35:09/01/2022

14440 جار خوێندراوەتەوە

رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، نرخی دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمدا بڵاودەکاتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەهای دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی بەرزبووەوە.

١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٧١٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھاکەی زیاتر دابەزی.

ھاوکات، ھەزار و ٢٦٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار، بەمەش بەهاکەی بەرزبووەوە.

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.













گەلەری