ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەهای دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لەکۆتایی هەفتەی رابردوودا ٥٠ دینار بەرزبووەوە.
١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٨١٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھاکەی زیاتر نزمبووەوە.
ھاوکات، ھەزار و ٢٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار، بەمەش بەهاکەی دابەزینی
بەخۆیەوە بینیووە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا
و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.
رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، نرخی دراوە جیھانییەکان بڵاودەکاتەوە.