سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی ئەمڕۆی نرخی زێڕ

AM:09:30:08/01/2022

17380 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٩٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی حەوت دۆلار بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٧ دۆلار و ٧٦ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ ھەزار و ٧٥٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش نرخی یەک گرام زێڕ ٢٣ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام ٢٣٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا ھەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەمجۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٥ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٠ ھەزار دینارە.

لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا، ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.













گەلەری