AM:08:00:08/01/2022
5320 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨١ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک بەرمیل نەوت ٨٠ سەنت دابەزیووە.
ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٨ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست
لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری
نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار
بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."