سەردێڕ:

بەهای بتکۆین بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

PM:03:14:07/01/2022

11096 جار خوێندراوەتەوە

دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین بەهاکەی بەڕێژەی ٣.٥٪ دابەزی و ئەمەش یەکەمجارە لە مانگی ئەیلولی رابردووەوە بەم شێوەیە دابەزێت.


ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین بەڕێژەی ٣.٥٪ دابەزی و یەک دراو بە ٤١ هەزار و ٥٩٨ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ نرخی یەک دراوی بتکۆین بە ٦٩ هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.

هەروەها، دووەم گەورە دراوی ئەلیکترۆنی، ئیسریۆم، بە رێژەی ٨.٣٪ بەهاکەی دابەزی و بە کەمتر لە سێ هەزار و ٢٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە ئەمە نزمترین ئاستە لە ٣٠ی ئەیلولی ساڵی رابردووەوە تۆماری کردبێت.

بەردەوام، نرخ و بەهای بتکۆین کاریگەری لەسەر دراوە ئەلیکترۆنییەکانی دیکە دادەنێت و نرخ و بەهەیان لە هەڵکشان و داکشاندایە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی سەرهەرڵدانی خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزییەکانی کازاخستانەوە و داخستنی تۆڕەکانی ئینتەرنێت، گورزێکی توندی لەوکەسانەدا کە سەرقاڵی بەرهەمهێنان و پاراستنی دراوە ئەلیکترۆنییەکانن. کازاخستان دووەم گەورەترین ناوەندی بەرهەمهێنان و پاراستنی بتکۆیندا لە جیهاندا.













گەلەری