سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی لە ناوەڕاستی شاری ئەسفەهان

PM:02:25:07/01/2022

12096 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆکاری دروستبوونی کێشەیەکی هونەری، فڕۆکەیەکی ئێرانی ناچاربوو پێش ئەوەی بگاتە فڕۆکەخانە، لەسەر یەکێک لە شەقامەکانی شاری ئەسفەهاندا بنیشێتەوە.


ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی بڵاویکردەوە، بەپرسێکی دەستەی فڕۆکەوانی شارستانی سەربە کۆمپانیای "کاسبین" ئاشکرایکرد، فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لە شاری مەشهەدەوە، لە باوکری خۆرهەڵاتی ئێران، بە ئاراستەی شاری ئەسفەهان گەشتی کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆکاری دروستبوونی کێشەیەکی هونەری ناچار بووە لەدەرەوەی فڕۆکەخانە لەسەر یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی شاری ئەسفەهان بنیشێتەوە.

یەکێک لە سەرنشینەکانی فرۆکەکە باسی لەوەکرد، ١١٩ کەس لەناو فڕۆکەکەدا هەبوون و لە رێگەی پەیژەی پلاستیکییەوە دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکە سەرجەمیان دابەزێنراون.

دەسەڵاتدارانی ئێران ئاشکرایانکرد، یەکێک لە سەر نشینەکان بەهۆکاری رووداوەکە بریندار بووە، بەڵام برینەکەی سەخت نییە.

ئەمە لەکاتیکدایە، پێشتر لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ فڕۆکەیەک لەدەرەوەی فڕۆکە خانە بەهۆکاری کێشەی هونەرییەوە ناچاربوو بنیشێتەوە. ئاماژەبەوەشدەکرێت، کە هێڵی ئاسمانی ئێران و فڕۆکەکانییان ماندوون و کۆنن و نەتوانرا نوێبکرێنەوە و خزمەتگوزارییەکان باشتر بکرێن.













گەلەری