ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەهای دۆلار بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ ٥٠ دینار بەرزبووەوە.
١٠٠ دۆلاریش بە
دوو ملیۆن و ٧٩٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھاکەی زیاتر
نزمبووەتەوە.
ھاوکات، ھەزار و ٢٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە،
بەمەش بەهاکەی بەراورد بە دوێنێ ٦٠ لیرە بەرزبووەتەوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار
دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.