سەردێڕ:

رێکخراوی ئۆپیک پڵەس ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرز دەکاتەوە

AM:08:55:05/01/2022

2028 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بۆ مانگی شوباتی داھاتوو دیاریکرد و رێگەدەدات رۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل زیاتر بەرهەم بهێندرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، وڵاتانی ئەمدام لە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریاندا بە زیادکردنی بڕی ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ مانگی شوبات.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وڵاتانی ئەندامی رێکخراوەکەدا گفتوگۆکراوە لەسەر سیاستەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو و بڕیاری زیادکردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە و وادەی کۆبوونەوەی داهاتوویان داوە و بڕیار وایە لە ٢ی مانگی شوباتدا ئەنجامبدرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس ٤٥٪ی خواستی نەوتی جیهانی دابین دەکات.

بەهۆی کاریگەری پەتای کۆرۆناوە کە کاریگەری خراپی لەسەر داواکاری نەوت هەبوو، ١٣ وڵاتی ئەندامی ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی ئۆپیک لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەرهەمهێنانی نەوتیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردەوە.

ساڵی رابردوو، وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک پڵەس بڕیاریاندا بە زیادکردنی بەرهەمی نەوت بەشێوەی تەدریجی لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخەکان و پێداچوونەوە بە بارودۆخەکاندا بەشێوەی مانگانە.













گەلەری