ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧هەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەهای دۆلار بەراورد بە دوێنێ ٥٠ دینار دابەزیوە.
١٠٠ دۆلاریش بە
دوو ملیۆن و ٨٦٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھاکەی بەراورد
بە دوێنێ پێنج ھەزار تمەن دابەزیوە.
ھاوکات، ھەزار و ٢٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە،
بەمەش بەهاکەی بەراورد بە دوێنێ ٦٠ لیرە بەرزبووەتەوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار
دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.