سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی سعودیە: بە مەرج ئامادەین دەستی برایەتی بۆ ئێران درێژ بکەین

AM:09:30:04/01/2022

5780 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، "لە ئەگەری نەمانی مەترسییەکانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، ئەوا عەرەبەکان دەستی برایەتی بۆ ئێران درێژ دەکەن."


فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا لە ئوردنە و لە عەممانی پایتەخت لەگەڵ ئەیمەن سەفدیی ھاوتای کۆبووەوە.

فەیسەڵ بن فەرحان لە میانی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسی ھاوبەشەدا کە لە دوای کۆبوونەوەکە ئەنجامیاندا ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن تاوتوێی رۆڵی ئێرانیان کردووە کە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و جیھانی خستووەتە ژێر مەترسییەوە.

وەزیری دەرەوەی سعودیە ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کۆبوونەوەکەدا، لەسەر چڕکردنەوەی ئەو ھەوڵانەی کە بۆ رێگرتن لە بەرھەمھێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێران و داماڵینی چەکی کۆمەڵکوژی لە رۆژھەڵاتی ناوەاست گیراوەنەتەبەر راوەستاین، بەڵام جەختمان لەوە کردەوە کە ئەگەر مەترسییەکانی سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە نەمان، ئەوە عەرەبەکان دەستی برایەتی بۆ ئێران درێژ دەکەن".

فەیسەڵ بن فەرحان زانیاری ئەوەشی وت، لەگەڵ ھاوتا ئوردنییەکەی ھەڵسەنگاندنیان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینی لەسەر سنووری ساڵی ١٩٦٧ و پرسی کۆتایی ھێنان بە پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل کردووە.

لەلای خۆشییەوە، وەزیری دەرەوەی ئوردن سەرکۆنەی سەرجەم ئەو ھێرشانەی کرد کە کراوەتە سەر سعودیە و پاڵپشتیی بۆ سەرجەم ئەو ھەنگاوانەی کە ئیدارەی ریاز بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی دەینێت راگەیاند.













گەلەری