بەگوێرەی لیستی بەرزترین پلەكانی گەرما لە جیهاندا دوێنێ خانەقین سێیەم گەرمترین شاری جیهان بوو بە ٥٢ پلەی سیلیزی.
حسێن ئەسەدی كەشناسی
عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ گەرمای باكور و رۆژئاوای عێراق پێنج پلە دێتە خوارەوە و سبەینێ
ئەم كەمبوونەوەیە دەگاتە باشوری عێراق.
هاوکات، لە لیستی
پلەكانی گەرماشدا دوێنێ لە كۆی ١٠ گەرمترین ناوچەی جیهان پێنجیان لە عێراق بوون و
ئەوانی تر لە ئێران و كوەیت بوون.
دەستەی کەشناسی
عێراقیش وتبووی، دوای ئەوەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی
بەرچاو بەرزبوونەوە، بەڵام لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە.