رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، نرخی دراوە جیھانییەکان بڵاودەکاتەوە.
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٨٦٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھای دۆلار ١٥ ھەزار تمەن دابەزیوە.
ھاوکات، ھەزار و ١٤٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.