سەردێڕ:

ئەمڕۆ و سبەی ئەم وەزارەتانە موچە وەردەگرن

AM:08:58:03/01/2022

122260 جار خوێندراوەتەوە

بەوتەی چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بڕیارە ئەمڕۆ موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشبکرێت و رۆژی سێشەممەش، یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ موچە وەردەگرن.


دوێنێ ٢/١ موچەی وەزارەتی تەندرووستی وەک یەکەم وەزارەت دابەشکرا، دوای هەفتەیەک لەوادەی دیاریکراوی خۆی، پێشتر ئەنجومەنی وەزایرانی هەرێم بڕیاریدا بوو هەموو ٢٥ی مانگێک مووچە دابەشبکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، داھاتی نەوتی فرۆشراو بە بۆری زیاتر لە ترلیۆنێک و ٢٠٠ ملیار دینارە و کۆی داھاتی ناوخۆش زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینارە لەگەڵ ھاوکاری مانگانەی ھاوپەیمانان کە ٢٨ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت بۆ دابەشکردنی موچە پشتی بەستووە بە ٢٠٠ میارەکەی بەغدا.














گەلەری