سەردێڕ:

ورچێک دەچێتە ناو ئۆتۆمبێلێک و چەند کارێکی نامۆ ئەنجامدەدات

AM:08:44:03/01/2022

7248 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت، کە بەشێوەیەکی بەربڵاو بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردووەتەوە، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سیررا مادری ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا ورچێکی بچووک دەچێتە ناوئۆتۆمبێلێکەوە کە راگیرابوو.


بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆکە، ورچەکە توانیویەتی بچێتە ناو ئۆتۆمبێلەکە و بۆ چەند خولەکێک خۆی قفڵکردووە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، لەدوای چەند خولەکێک ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس نزیکدەبێتەوە لە ورچەکە بەمەبەستی دوورخستنەوەی، بەڵام سەرکەوتوونەبووە.

وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، ورچەکە رووناکی ئۆتۆمبێلەکە هەڵدەکات و دەرگاکان دادەخات و دەست دەخاتە سەر هۆڕنەکەی و ئەوەش سەرنجی دانیشتوانی ناوچەکەی راکێشابوو.

دواتر پۆلیسی ناوچەکە توانیان سەرکەوتووبن لە دوورخستنەوەی ورچەکە لە ئۆتۆمبێلەکە و گێڕانەوەی بۆلای دایکی.













گەلەری