سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی زێڕ

AM:09:43:02/01/2022

24680 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨٢٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی رێژەیەکی کەم بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٨ دۆلار و ٨١ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٨ ھەزار و ٨٠٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەمجۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٤ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٨ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٣ ھەزار دینارە.
لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا، ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.












گەلەری