سەردێڕ:

ئەو شتانە چین لەبارەی دژە ئۆکسانەکانەوە پێویستە بیزانیت؟

PM:05:48:01/01/2022

7564 جار خوێندراوەتەوە

هەمیشە دەوترێت کە مادە دژە ئۆکسانەکان گرنگیی زۆرییان هەیە، بەڵام زۆر کەس نازانن کە چین و سەرچاوەی دەستکەوتنیان چیە؟ پزیشکێکی پسپۆڕی خۆراک وردەکارییەکان رووندەکاتەوە.


نیکۆڵ هۆپسکگەر پزیشکی پسپۆڕی خۆراک لە ماڵپەڕی کلیڤلاند کلینک باسی دژە ئۆکسان دەکات و و چەند روونکردنەوەیەکی پێویست لەبارەیانەوە دەدات.

دژە ئۆکساندنەکان چین؟

نیکۆڵ هۆپسکگەر دەڵێت، "دژە ئۆکساندنەکان چەند مادەیەکی کیمیایین لەخواردنەکاندا بوونیان هەیە و دژی مادە ژەهراوییەکان کاردەکەن.

لەبارەی ماددە مادە ژەهراوییەکانەوە دەڵێت، ئەو ماددانە بەرهەمی ئەو چوستییانەن کە لە جەستەماندا دروست دەبن یان بەهۆی هۆکاری ژینگەییەوە دروست دەبن وەک پیسبوونی ژینگە و جگەرە کێشان.

باسی لەوەشکردووە، سوودە سەرەکییەکانی ئەم دژە ئۆکساندنانە بەوە ناسراون کە توانایان هەیە کارلێکە کیمیاییەکان بپارێزن لە مادە ژەهراوییەکان پێش ئەوەی زیان بگەییەنن.

پزیشکەکە وتیشی، مادە ژەهرەکان دەتوانن زیان بە خانەکانی جەستە بگەیەنن و DNA بگۆڕن، ئەم کارلێکەش زۆر کات نەخۆشییە درێژخایەنەکانی لێدەکەوێتەوە.

ئەو خواردنانە چین کە دژە ئۆکساندنییان تێدا دەست دەکەوێت؟

نیکۆڵ هۆپسکگەر پزیشکی پسپۆڕی خۆراک، لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکردووە سەرچاوەی دەستکەوتنی ماددە دژە ئۆکسانەکان لەمانەدا خۆیان دەبیننەوە:

ڤیتامین:C

برۆکلی، پەتاتە، بیبەری شیرین، تەماتە، میوە ترشەکان.

ڤیتامین: E

بادەم، ئاڤۆکادۆ، گوڵەبەڕۆژە، شۆفان، پاقلەو بابەتەکانی.

بێتا کارۆتین:

قەیسی، کاڵەک، مانگۆ، گێزەر، ترێ، بیبەری شیرین.

سیلینیەم:

هێلکە، تونا، سەلەمون، برنجی بۆر، پیاز، چەندین جۆری تر لە سەوزەکان.













گەلەری