سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھان و ھەرێمدا دابەزی

AM:09:42:30/12/2021

93896 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٩٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی سێ دۆلار دابەزیوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٧ دۆلار و ٨٠ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ ھەزار و ٨١٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک گرام ٤٩ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام ٤٨٣ دۆلار دابەزیوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا دوو ھەزار دابەزی و  بەمجۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٠ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٤ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٧ ھەزار دینارە.
لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بەو شێوەیە لە بازاڕەکانی جیھاندا دابەزین بە خۆیەوە ببینێت.













گەلەری