سەردێڕ:

نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:04:52:29/12/2021

12984 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی ھەرێمدا، نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات.


ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە بەیانی ١٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.

ھاوکات، هەزار و ٨٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار، بەمەش بەراورد بە دوێنێ بەھای لیرە لە بەرامبەر دۆلاردا ٣٠ لیرە دابەزیوە.

١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٩٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەمەش بەراورد بە دوێنی تمەن ٤٠ هەزار بەرزبووەتەوە.

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.













گەلەری