سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمدا

AM:10:29:29/12/2021

20208 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ھەرێمدا، نرخی دۆلار بەرامبەر ٥٠ دینار دابەزی.


ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ ٥٠ دینار دابەزیوە.

ھاوکات، ١٠٨٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار، بەمەش بەراورد بە دوێنێ بەھای لیرە لە بەرامبەر دۆلاردا ٣٠ لیرە دابەزیووە.

١٠٠دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٨٧٠ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەمەش بەراورد بە دوێنی تمەن ٤٠ هەزار بەرزبووەتەوە.

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.













گەلەری