سەردێڕ:

نرخی نەوت ٧٨ دۆلاری تێپەڕاند

AM:08:06:28/12/2021

2016 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٨ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دوو دۆلار و ٣٩ سەنت بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٥ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."













گەلەری