سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار دابەزی

PM:05:17:27/12/2021

22692 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی ھەرێمدا، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ٢٥٠ دینار دابەزی.


ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لە بەیانیدا ٢٥٠ دینار دابەزیوە.

ھاوکات، ١٠٢٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار، بەمەش بەراورد بە دوێنێ بەھای لیرە لە بەرامبەر دۆلاردا دابەزیووە.

١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٩٣٧ ملیۆن تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.













گەلەری