سەردێڕ:

نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:04:12:26/12/2021

31340 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی ھەرێمدا، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی.


ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕدا، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لە بەیانیدا ١٥٠ دینار دابەزیوە.

ھاوکات، ٩٨٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار، بەمەش بەراورد بە دوێنێ بەھای لیرە لە بەرامبەر دۆلاردا بەرزبووەتەوە.

١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٩٤٠ ملیۆن تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت ئەمەش بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ ٢٥ هەزار بەرزبووەتەوە

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.













گەلەری