سەردێڕ:

ئەردۆغان: هەناردەکردنی کاڵای تورکیا لە ئەمساڵدا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا

AM:11:52:26/12/2021

2356 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢١ دا ئاستی هەناردەکردنی کاڵای وڵاتەکەی بۆ دەرەوە گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لەمێژوودا، وتیشی، لە ئەمساڵدا تورکیا بەبەهای ٢٢١ مليار دۆلار کاڵای هەناردەی وڵاتانی دیکەی جیهان کردووە.


رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە لێدوانێکیدا بۆ ئەندامانی حزبەکەی لە غازی عەنتاب باسی لەوەش کرد، سەرەڕای دابەزینی گەشەی دارایی جیهان بەهۆی قەیرانەکان و کۆرۆناوە، بەڵام تورکیا بەڕێژەى یەک پۆینت هەشت گەشەی بەخۆیەوە بینیوە.

ئاماژەى بەوەش کرد، تورکیا لەدوای وڵاتی چین، بە دووەم وڵاتی جی ٢٠ دادەنرێت لەڕووی گەشەی ئابوورییەوە.

ئەوەشی خستەروو، لە ساڵی داهاتوودا گەشەی ئابووری تورکیا بەراورد بەمساڵ باشتر دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند مانگێکە دۆخی دراوی ئەو وڵاتە ناجیگیرە و قەیرانێکی ئابووری لە ناوخۆی تورکیادا دروستکردووە، بەهۆیەوە چەند جارێک بەشێک لە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.













گەلەری