سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

AM:08:32:26/12/2021

3636 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٦ دۆلار و ٧٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٣ دۆلار و ٧٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."













گەلەری