سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا

PM:04:09:25/12/2021

8868 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی ھەرێمدا، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی.


ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ ٥٠ دینار دابەزیوە.
ھاوکات، ٩٩٩ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار، بەمەش بەراورد بە دوێنێ بەھای لیرە لە بەرامبەر دۆلاردا بەرزبووەتەوە.
١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٩٦٠ ملیۆن تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.












گەلەری