سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە تورکیا بەھۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە سێ خوشک و برا گیانیان لەدەستدا

PM:07:01:24/12/2021

3916 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە ناو ماڵێکی شارۆچکەی بایندری سەر بە پارێزگای ئیزمیری ئەو وڵاتەدا، سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا، کە خوشک و برای یەکتری بوون.


بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، لە نێو خانویەکی کۆڵانی سۆوکسوی شارۆچکەی بایندری سەر بە پارێزگای ئیزمیر بەھۆکارێکی نادیار ئاگر کەوتووەتەوە و تیمەکانی پۆلیس و بەرگریی شارستانی دەستبەجێ رەوانەی ناوچەکە کراون.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، تیمە پەیوەندیدارەکان، لە دوای کوژاندنەوەی ئاگرەکە چوونە نێو خانووەکە و تەرمی سێ منداڵیان تێدا دۆزییەوە.

میدیاکان دەشڵێن، ھەر سێ منداڵەکە خوشک و برای یەکترن، یەکیان تەمەنی ٣ ساڵە ناوی تەلحایە و دوو منداڵەکەی دیکە کە دووانەن و تەمەنیان دوو ساڵ بووە، ناوەکانیان رامیز و یەحیایە.

باسیان لەوەشکردووە، دوای رووداوەکە دەرکەوتووە کە دایک و باوکی منداڵەکان لە کاتی رووداوەکەدا لە ماڵەوە نەبوون.

یەکێک لە دراوسێیەکانی ئەو ماڵە، بە ناوی شەھموز یەشار لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، کاتێک گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و نھۆمی سەرەوەی خانووەکە بە تەواوی گڕی گرتووە، بەمەش نەیانتوانیوە بچنە ناو خانووەکە.














گەلەری