سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی لەبارەی لیستێکی نوێی موچەوە روونکردنەوە دەدات

PM:03:48:24/12/2021

304792 جار خوێندراوەتەوە

لیستێکی نوێی موچە لە سۆشیاڵ میدیادا بڵاوکراوەتەوە و سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی داراییەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کە ئەو لیستە دوورە لە راستییەوە.


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تاوەکو ئێستا تەنها رەزامەندی لەسەر خەرخکردنی موچەی وەزارەتی تەندروستی دراوە و لەگەڵ دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکەدا، بڕیار لەسەر دابەشکردنی موچەی وەزارەتی دواتر دەدرێت.

وتیشی، ئەو لیستی موچەیەی بڵاوکراوەتەوە دوورە لە راستییەوە و لەلایەن وەزارەتی داراییەوە نییە.

بەپێی ئەو لیستەی لە سۆشیاڵ میدیادا بڵاوکراوەتەوە، دابەشکردنی موچە تاوەکو ٦ی مانگ دەبێت و تیایدا موچەی ١٣ شوێن و وەزارەت دابەشدەکرێت.

دوێنێ، وەزارەتی دارایی رایگەیاند، بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە دابەشکردنی موچە دوادەکەوێت بۆ رۆژی ٢ی مانگی کانونی دووەمی ساڵی داهاتوو، لە کاتێکدا پێشتر چاوگێک لە ئەنجومەنی وەزیران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندبوو، لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە ٢٥ی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکەن، بەڵام دواتر گۆڕانکاری لە دابەشکردنەکەدا روویدا.

هێرش قادر، هەولێر













گەلەری