به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراک له سلێمانی رایگەیاند، ئەو ماددە خۆراکییانەی حکومەتی عێراق بەڵێنی دابوو وەک سەبەتەی خۆراکی دابەشی بکات گەیشتووەتە عەمبارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکان و ئەمڕۆ ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كەن.
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراک له سلێمانی بۆ ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستەڕوو،
"لە ئەمڕۆوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مادده‌كانی به‌شه‌خۆراک و بڕیارە دەست
بکرێت بە دابەشکردنی لە چەند ناوچەیەکی سنوری پارێزگای سلێمانیدا."
بەڕێوەبەری کۆمپانیای
خۆراکی سلێمانی باسی لەوەشکردووە، لە بڕیارەکەی حکومەتی عێراقدا هاتووە، دەبێت حەوت
جۆر بابەتی خۆراکی دابەشبکرێت، بەڵام تا ئێستا بابەتی نیسک نەگەیشتووە، بڕیاریشه
لەماوەیەکی نزیکدا ئەوەش بگات و دابەشبکرێت.
لەبارەی ئەو
ماددانەشی کە گەشتوونەتە پارێزگای سلێمانی ئەوەشی وت، ئەو ماددانە بریتین لە فاسۆلیا،
برنجی هیندی، دۆشاوی تەماتە، له‌تكه نۆک، رۆن و شه‌كر، هەموو بابەتەکانیش كواڵێتیان
زۆر باشە.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
دوای ١٥ ساڵ لە راگرتنی جارێکی دیکە ماددە زیادکراوەکانی بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان
گەیشتووەتە دەستی بریکارەکان و بڕیارە لەمەودوا مانگانە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکرێت.