وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کرێکارێکی دانیشتوی شاری هەولێر لەکاتی پشوودانیدا بە مەبەستی مەلەکردن سەردانی زێی گەورەی کردووە و خنکاوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەیار باڵەکی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران
رایگەیاند، هاوڵاتییەک بەناوی "علی حسێن" دانیشتووی گەڕەکی باداوەی شاری
هەولێربووە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی پشوودانیدا بە مەبەستی مەلەکردن سەردانی زێی گەورەی
کردووە و بەهۆی ئەوەی نەشارەزابووە خنکاوە.
ئاماژەی بەوەشدا، هاوڵاتییەکە تەمەنی ١٨ ساڵ بووە و کوردی رۆژاڤایە و لە سنوری
بارزان کرێکاری کردووە.
بەیار باڵەکی باسی لەوەشکرد، تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە تیمەکاتی مەلاوانی
مێرگەسور لەگەران و پشکنیندان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو کرێکارە.
عەبدۆ حسێن - سۆران