سەردێڕ:

برانکۆ لەدووری ٣٠ مەتر بۆنی مین دەکات

AM:11:36:27/07/2021

8604 جار خوێندراوەتەوە

لەناوچەی شنگال و ئەو ناوچانەی داعش دەستی بەسەرداگرتبوون، سەگی ئەوروپی و راهێنراو بەکاردەهێنرێن بۆ دۆزینەوەی مین و بۆمبەچێنراوەکان، تائێستا سەگەکان سێ هەزار و ٥٤٠ مین و مادەی تەقینەوەیان دۆزیوەتەوە و پوچەڵکراونەتەوە.


برانکۆ، ناوی ئەوجۆرە سەگە نائاساییەیە کە تەمەنی هەشت ساڵە و بەدووری ٣٠ مەتر دەتوانێت بە بۆن مین و بۆمبەچێنراوەکان بدۆزێتەوە و لەسەری رادەوەستێت و دەست بەکلک جوڵاندن دەکات و چاوەڕێدەکات تا تیمێکی شارەزا بگەنە شوێنەکە و پوچەڵی بکەنەوە.

سەگی برانکۆ لەسەر دۆزینەوەی مین و بۆمبی چێنراو و مادەی تەقینەوە لە رێگەی بۆنکردنەوە راهێنانی پێکراوە.

لەناوچەکانی تەلەعفەر و دەوروبەری تیمی سەگەکان سەرقاڵی دۆزینەوەی بۆمب و تەقەمەنی و مینەکانن، کە لەلایەن رێکخراوێکی بەریتانییەوە بەشێوەیەکی پیشەیی راهێنانیان پێکراوە.

تیمی راوێژکاری رێکخراوی ماگ MAG چوار جۆر سەگ بەکاردەهێنن کە نێویاندا جۆری برانکۆ و ئێکس لانج هەن و لەلایەن نایف خەلەفی تەمەن ٣٥ ساڵ و ڤیان خدر خەلەفی تەمەن ٢٦ ساڵ راهێنانیان پێدەکەن.

نایف خەلەف رایگەیاند، "دەمزانی برانکۆ دەتوانێت بۆمب و مینەکان بدۆزێتەوە و باوەڕم بە تواناکانی هەیە و فێری ئەوەی دەکەم کە دەتوانێت ئەنجامی بدات، ئەو زیاتر هاوڕێمە وەک لەوەی سەگێک بێت".

تیمەکان سەگەکان بەکاردەهێنن لە پرۆسەی کێوماڵکردن و پاککردنەوەی ناوچە رزگاربووەکانی ژێردەستی داعش کە مین و بۆمب و تەقەمەنییان تێدا چاندووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٨ رایگەیاند، تێچوونی ئەو مین و تەقەمەنی و زیانانەی بەناوچەکانی ژێردەستی داعش گەیشتووە دەگاتە ٨٠ بۆ ٩٠ ملیار دۆلار.

بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، مین یەکێکە لەو هەزاران چەکەی گروپی چەکداری داعش بەکاری هێناوە لەوناوچانەی دەستی بەسەرداگرتوون.

گروپی چەکداری داعش دوای دەستگرتن بەسەر ناوچەکانی موسڵ و دەوروبەری، مینی VS50 بەرهەمهێناوە کە دەتوانرێت بەدەستهەڵبگیرێت و نزیکەی ١٠٠ گرام مادەی تەقینەوەی تێدایە.

No description available.

No description available.












گەلەری