سەردێڕ:

نرخی دۆلار گەیشتە چەند؟

PM:12:02:19/12/2021

15488 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ھەرێمدا، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەجێگیری ماوەتەوە و بەھای لیرەی تورکیش بەرامبەر دۆلار دابەزی و بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار کەمێک بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنی بەجێگیری ماوەتەوە.

ھاوکات، ھەزار و ٥٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار، بەمەش بەراورد بە دوێنێ بەھای لیرە لە بەرامبەر دۆلاردا ٢٢٠ لیرە دابەزیوە.

١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٩٥٠ ملیۆن تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ تمەن شەش ھەزار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەتەوە.

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.













گەلەری