ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ھەرێمدا، نرخی دۆلار بەرامبەردینار و لیرەی تورکی بەجێگیری مانەوە و بەھای تمەنیش بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنی بەجێگیری ماوەتەوە.
ھاوکات، ھەزار و ٣٣٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار، بەمەش بەراورد بە دوێنێ بەھای لیرە لەبەرامبەر دۆلار ھیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەھاتووە.
١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٩٧٥ ملیۆن تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ تمەن ٢٥ ھەزار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەتەوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.