سەردێڕ:

سەرژمێری رێژەی بێکارانی هەرێم دەکرێت

AM:09:27:27/07/2021

2892 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی دەستەی ئاماری ھەرێم بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی باسی لەوەکردووە، دەستیان بە رووپێوێك كردووە بۆ دیاریكردنی رێژەی كار و بێكاری لە ھەرێمی كوردستان و رووپێوەكەش بە شێوەی مەیدانییە و لەناو خەڵك ئەنجام دەدرێت، لەڕێگای ئەو رووپێوەوە دەردەكەوێت كە رێژەی كار و بێكاری لە ھەرێمی كوردستاندا چەندە. دەشڵێت، "لە سەرەتای مانگی داھاتوودا كارەكانیان تەواو دەبێت".


سیروان محەمەد سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی باسی لەوەکردووە، رووپێوەكە بە ھاوكاری رێكخراوی كاری جیھانییە و نەتەوەیەكگرتووەكانیش پشتگیری دەكات.

دەشڵێت، تیایدا بە شێوەی مەیدانی و زانستی ئەنجام دەدرێت و ساڵانە لە هەرێمی کوردستان، دەیان هەزار خوێندکار زانکۆ و پەیمانگا تەواو دەکەن و حکومەتیش، نەیتوانیوە وەکو پێویست هەلی کار بۆ دەرچوانی زانکۆ و گەنجانی هەرێم دابین بکات.

باسیلەوەشکرد، بەشێک لەگەنجانی هەرێم بەهۆی نەبوونی هەلی کار، بەمەبەستی بەدەستهێنانی هەلی کار و بژێوی ژیانیان روو لە وڵاتانی دیکەی جیهان و بەتایبەتی ئەوروپا دەکەن.













گەلەری