سەردێڕ:

زێر لە بازاڕەکانی جیھان و ھەرێم دابەزی

AM:09:52:15/12/2021

9932 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٦٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ، نرخەکەی ١٨ دۆلار دابەزیوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٦ دۆلار و ٨٩ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٦ ھەزار و ٨٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش نرخی یەک گرام ٥٩ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام ٥٦ دۆلار و ٨٣ سەنت دابەزیوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا سێ ھەزار دینار دابەزیوە و بەمجۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٦ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٩ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٢ ھەزار دینارە.
لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.












گەلەری