سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلار ببینە

PM:01:13:13/12/2021

14392 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ھەرێمدا، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی و نرخی لیرەی تورکی بەجێگیری مایەوە و جارێکی دیکە تمەن دابەزینەوەی بەخۆیەوە بینی.


ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش نرخەکەی ٥٠ دینار دابەزی بەراورد بە دوێنی.

ھاوکات، ھەزار و ٣٦٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی لیرە دابەزیوە.

١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٩٦٥ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ تمەن ٥٥ ھەزار دابەزی.

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە

١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە













گەلەری