ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ، نرخەکەی بەجێگیری ماوەتەوە.
ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٧ دۆلار و ٣٣ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ ھەزار و ٣٢٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەمجۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٩ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٢ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٥ ھەزار دینارە.
لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و
٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا.
ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪
دابەزی.