سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمدا

AM:09:40:11/12/2021

4500 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ، نرخەکەی ١٢ دۆلار بۆ ھەر ئۆنسەیەک بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٧ دۆلار و ٣٣ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ ھەزار و ٣٢٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش نرخی یەک گرام ٣٥ سەنت بەرزبووەتەوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەراورد بە دوێنێ دوو ھەزار دینار نزمبووەتەوە و بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٨ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٠ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٢ ھەزار دینارە.
لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.












گەلەری