سەردێڕ:

تورکیا: سێ سەربازمان لە هەرێمی کوردستان کوژراوە

AM:09:36:10/12/2021

4840 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، سێ سەربازیان لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر سوپاکەیان لە هەرێمی کوردستان کوژراون.


لەراگەیەندراوێکدا، وەزارەتی بەرگری تورکیا باسی لەوەکردووە، هێرشەکە بۆ سەر ئەو ناوچە ئەنجامدراوە کە دەکەوێتە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "چنگی بروسکە"ەوە و تیایدا سێ سەربازیان کوژراوە.

لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە، هێزەکانی سوپای تورکیا شەش چەکداری سەر بە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"یان کوشتووە، بەبێ ئەوەی شوێنی کوژرانی ئەو چەکدارانەی پەکەکە دەستنیشان بکات.

لەرۆژی ٢٣ی ئازاری ئەمساڵدا، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان دەستپێکرد.

لەساڵی ١٩٨٤ەوە، شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوان هێزەکانی سەر بە پەکەکە و سوپای تورکیا دەستیپێکردووە و بەوهۆیەشەوە، زیاتر لە ٤٠ هەزار لە هەردوولا کوژراون.













گەلەری