سەردێڕ:

نرخی ئەمڕۆی دراوەکان لە بازارەکانی ھەرێمدا

AM:10:23:09/12/2021

33696 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبووەوە نرخی لیرەی تورکی بەردەوامە لەدابەزین.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.
ھاوکات، ھەزار و ٣٤٠ لیرەی تورکی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی لیرە بە جێگیری ماوەتەوە.
ھەروەھا، ١٠٠ دۆلاریش بە سێ ملیۆن تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە دوێنێ بەھای دۆلار  ٣٢ ھەزار تمەن دابەزیووە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.












گەلەری