راگەیەنراوەکە لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوھەوای سبەینێ پێنجشەممەوە ئاماژەی بەوەدا، ئاسمان لەکاتەکانی بەیانی زوودا ھەور و نمەباران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان باران زیاتردەبێت و لە پارێزگای ھەڵەبجە لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان بەفردەبارێت.
دەشڵێت، لەکاتەکانی ئێوارەدا ئاسمانی ھەرێم دەگۆڕیت بۆ نیمچەھەور.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ کەشناسی ھەرێم رایگەیاند، "سبەینێ لە کاتەکانی ئێوارەدا باران لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت و لەناوچەشاخاوییە سنورییەکان بەفر دەبارێت".
لەبارەی رێژەی باران بارینیشەوە، ئاستی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان مامناوەند دەبێت لە ھەندێ ناوچەی تر نمە باران دەبێت.
ھەروەھا، لەبارەی کاتی کۆتایھاتنی باران بارینەوە، کەشناسی ھەرێم پێشبینی کردووە رۆژی پێنج شەممە لە کاتەکانی نیوەڕۆ کۆتای بە باران بارین بێت.