سەردێڕ:

نرخی زێر لە جیھان و ھەرێم بەرزبووەوە

AM:09:16:08/12/2021

8928 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٩١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ، نرخەکەی حەوت دۆلار بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٧ دۆلار و ٦٠ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ ھەزار و ٥٨٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش نرخی یەک گرام ٢٤ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێر ٢٣٣ دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا دوو ھەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٠ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٣ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٦ ھەزار دینارە.
لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.













گەلەری