سەردێڕ:

بە وینە.. کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی خاشقچی دەستگیرکرا

PM:11:52:07/12/2021

11808 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە هێزەکانی پۆلیسی فەڕەنسا لە فڕۆکەخانەی رۆیزی نزیک شاری پاریس تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی کوشتنی رۆژنامەنوسی سعودی جەمال خاشقچی.


ئاژانسەکە لەزاری رادیۆی ئاڕ تی ئێڵی فەڕەنسییەوە بڵاویکردووەتەوە ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە پێشتر پاسەوانی شاهانەیی سعودییە بووە و واباوەڕ دەکرێت بەشدار بووبێت لە کوشتنەکەی رۆژنامەنوسی سعودی جەمال خاشقچی لە شاری ئەستەنبوڵ لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨دا.

لەبارەی ناسنامەی کەسەکەوە ڕادیۆکە دەڵێت خالید بن غائیز عوتەبی تەمەن ٣٣ ساڵ ئەندامی پێشووی پاسەوانی شاهانەی سعودیە بەیانی ڕۆژی سێشەممە لەفڕۆکەخانەی رۆیزی دەستگیرکرا کە خۆی ئامادەکردووە بەرەو ریاز بچێت.

هاوکات بە گوێرەی قسەی رادیۆکە، خالید بن غائیز عوتەبی ئەندامی ئەو کۆماندۆیە بووە کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨دا لە کۆنسوڵخانەی سعودییە لە ئەستەنبول دەستیان هەبوو لە تیرۆرکردنی رۆژنامەنوسەکەدا و لەدوای ئەوەشەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپوڵەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسی ئاسمانی و سنوورییەوە دەستبەسەری دادوەری لەسەر بووە، بەڵام ئەو بە ناوی راستەقینەی خۆی و پاسپۆڕتی راستەقینەی خۆیەوە ویستویەتی گەشت بکات.













گەلەری