مەسعود بارزانی رایگەیاند، "پێویستە تۆڵەی خوێنی شەھیدەکانمان لە تیرۆرستان بکرێتەوە و هێرشبکەینە سەر داعش."
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی داعشەوە کە تیایدا چوار پێشمەرگە شەهید بوون پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "پێویستە تۆڵەی خوێنی شەھیدەکانمان لە تیرۆرستان بکرێتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەھۆی زۆربوونی جموجوڵ و پەلامارەکانی
تیرۆریستان لەم دواییانە پێویستە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ئامادەکاری زیاتر بکات و
تەکتیکی جەنگی بگۆڕێت و لە دۆخی بەرگریکردنەوە بکرێتە ھێرشبردن بۆ سزادان و لەناوبردنی
داعش."
ئەوەش لەکاتێکدایە، چەکدارانی داعش هێرشەکانیان بۆ سەر سەنگەرەکانی
هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر کردووە و شەوی رابردوو جارێکی دیکە لە سنووری کەرکوک هێرشیانکردەوە
و بەوهۆیەوە چوار پێشمەرگە شەهید بوو و ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە ٢٢ پێشمەرگە و سێ
هاوڵاتی شەهید بوون.
دوێنێش، جەمال مورتکە فەرماندەی سەربازیی لەمیانەی بەشداریکردنی
لە پرۆگرامی پەرلەمانی خەڵکی ئێن ئاڕ تیدا وتی، "بۆشایی ئەمنی و نەبوونی سوپای
عێراق لە ناوچەکە و چەک و تەقەمەنی لە سەنگەرەکان بیانوون."