سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا

AM:08:05:05/12/2021

4688 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٦٩ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دۆلارێک و ١١ سەنت دابەزیوە.


ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٦٦ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."













گەلەری