سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی زێر لە بازاڕەکانی ھەرێمدا

AM:10:15:02/12/2021

7844 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٧٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ شەش دۆلار لە ئۆنسیەک نزمبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٧ دۆلار و ١٥ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ ھەزار و ١٦٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٧ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٠ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٤ ھەزار دینارە.
لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.












گەلەری