سەردێڕ:

کوڕێک خوشکەکەی خۆی کوشت.. دواتر باوکی کوشتییەوە

PM:11:40:01/12/2021

85008 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی ماڵپەڕی سکای نیوز، لە رووداوێکدا لە شاری تەرابلوسی لوبنان پاش ئەوەی کوڕێک خوشکەکەی خۆی کوشتووە دواتر لەلایەن باوکییەوە کوژراوەتەوە.


ماڵپەڕی سکای نیوز رایگەیاندووە، کوڕەکە تەمەنی ٣٠ ساڵ بووە و ناوی "محەمەد عەبدولناسر" بووە لەو کاتەدا "مەست"بووە و کاریگەری ماددە هۆشبەرەکانیشی لەسەر بووە و لە ژێر کاریگەری ئەوەدا تەقەی لە خوشکە تەمەن ١٣ ساڵەکەی کردووە و بەوهۆیەوە راستەوخۆ خوشکەکەی گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، باوکیان کە خانەنشینی سەربازی بووە کاتێک رووداوەکەی بینیوە توشی شۆکی دەروونی بووە و دەستبەجێ تەقەی لە کوڕەکەی کردووەتەوە، بەوهۆیەوە کوڕەکەی گیانی لەدەستداوە.

هاوکات، یەکێک لە دانیشتوانی شاری تەرابلوسی لوبنان وتوویەتی، "بەهۆی ئەوەی سزای بازرگانەکان و بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان نادرێت توشی ئەم دۆخە بووین."

بەگوێرەی فەرمانگەی بەگژداچوونەوەی ماددەی هۆشبەری لوبنان، لە ساڵانی رابردوودا دوو بۆ سێ هەزار کەس دەستگیرکراون بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و زۆرینەی ئەو کەسانەش تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵیدا بووە.













گەلەری