سەردێڕ:

عێراق داهاتی نەوتی بۆ مانگی رابردوو راگەیاند

PM:03:32:01/12/2021

2716 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، ٩٨ ملیۆن و ١٩٢ ھەزار و ٣١٧ بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە کە کۆی داھاتەکەی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و ٥٩٠ ملیۆن دۆلار.


وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، کۆی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، ٩٨ ملیۆن و ١٩٢ ھەزار و ٣١٧ بەرمیل نەوت بووە کە کۆی داھاتەکەی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و ٥٩٠ ملیۆن دۆلار.

باس لەوەشکراوە کە لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ٩٥ ملیۆن و ٨٦٠ ھەزار و ١٤٩ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کەرکوک لەڕێگەی بەندەری جیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٣٢ ھەزار و ٦٨٥ بەرمیل.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، رۆژانە تێکڕا سێ ملیۆن و ٢٧٣ ھەزار بەرمیل ھەناردەکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە ٧٧ دۆلار و ٣٣ سەنت فرۆشراوە.













گەلەری