سەردێڕ:

لەکاتی کردنەوەی بازاڕ گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراوەکاندا هات

PM:12:06:01/12/2021

11936 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە، کە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی ١٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.


هاوکات، لیرەى تورکی لە نزمترین ئاستیدایە بەجۆرێک ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە هەزار و ٣٤٥ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار ٤٧ لیرە بەرزبووەتەوە.

هەروەها، ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەهای یۆرۆ چوار هەزار یۆرۆ بەرامبەر دینار دابەزیوە.

نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ دوو هەزار دینار لە بەهاکەی دابەزیوە.

نرخی ١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٧٨٧ هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بەکاتی داخستنی بازاڕ ١٢ هەزار تمەن بەهای دۆلار بەربووەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری