وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەوان پێشنیاری خۆیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە سەبارەت بە رێکەوتی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن، چونکە ئەنجومەنی وەزارەت دەسەڵاتی گۆڕینی ساڵنامەی خوێندنیان نییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە
سەبارەت بەوادەی دەستپێکردنەوەی خوێندن لەساڵی نوێ، رایگەیاند:" ئەوان پێشنیاری
خۆیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە سەبارەت بە رێکەوتی دەستپێکردنەوەی ساڵی
نوێی خوێندن، چونکە ئەنجومەنی وەزارەت دەسەڵاتی گۆڕینی ساڵنامەی خوێندنیان نییە.
لەگەڵ
وەزارەتی تەندروستی هەماهەنگییان کردووە بۆ ئەوەی مامۆستایانیش بتوانن سودمەندبن لە
وەرگرتنی ڤاکسینەکە و ساڵی نوێی خوێندن سەقامگیربێت و جێگیربێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆکی حکومەت دووجار جەختی لەسەر
ئەو بابەتە کردوەتەوە و رۆژانی سێ شەممە تایبەت کراوە بە پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان.
باسی لەوەشکردووە، ئەو مامۆستایانەی ڤاکسینیان
وەرگرتووە خۆیان لە سیستمی ئەلیکترۆنی وەزارەت تۆمار بکەن.
دوێنێ، وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی
راگەیەنراوێکی هاوبەشیان لەبارەی پێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە مامۆستیان بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "دوابەدوای
تاوتوێكردنی بابەتی پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایانی، لەلایەن هەردوو وەزارەتی تەندروستی
و پەروەردەوە، بڕیاردرا بە پێدانی ئەولەویەت بە مامۆستایان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی ڤایرۆسی
كۆرۆنا لە سەرجەم سەنتەر و دامودەزگا تەندروستیەكان بەپێی سیستەمی خۆتۆماركردن لە
ماڵپەڕی (KURDVAC) یان
پێگەی ئەلیكترۆنی:
(https://vac.health.digital.gov.krd)
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، بۆ ئەم مەبەستە هەموو
رۆژانی سێشەممە لە هەفتەدا تایبەت بە مامۆستایان دەبێت بەمەرجێک لە كاتی گەڕانەوەی
ناویان ناسنامە یان پشتگیری قوتابخانەی لەگەڵدابێت.